گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیران

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕاگیران و سەرۆکی یەکێتیی نوسینگە و کۆمپانیا گەشتیارییەکانیش دەڵێت، تاوەکوو کەشوهەوا ئاسایی نەبێتەوە زەحمەتە دەستپێ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، عەتا ئەحمەد سەرۆکی یەکێتیی نوسینگە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە سلێمانی، بە کوردستان 24ـی  ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە هێڵی تورکش ئێرلاینەوە ئیمێڵمان بۆ هاتووە، بەهۆی تەمو مژەوە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی  سلێمانی ڕاگرتووە.

عەتا ئەحمەد گوتیشی ، هێڵی ئاسمانی قەتەڕیەش کاتژمێر 4:30 خولەک گەشتی هەیە ئەگەر تەمەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت هاوشێوەی ئەمڕۆ دوای دەخات بۆ نزیک نیوەڕۆ، چونکە ئەوکات کەشو هەوا کەمێک ئاسایی ببێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هەر بەهۆی تەمومژەوە گەشتە نێوخۆییەکانی عێراقیش بۆ فڕۆکەخانەی  نێودەوڵەتیی سلێمانی دواخراوە.