سبەی لە پەروەردەی دوکان پشووی فەرمییە
بەهۆی هاتنی شەپۆلی بەفر و سەرما، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەراتییەکانی دوکان و پێنجوین پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دوکان ڕایگەیاند: بەهۆی ناجێگیری كهشو هه‌وا و سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان به‌راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی دوكان بریاردرا، سبەی چوارشەممە، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوره‌كه بکرێتە پشووی فەرمی.
هەروەها بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بەهۆی ناجێگیری کەشو هەواو و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ پلەی ژێر سفر، بڕیار درا سبەی چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، پشووی فەرمی بێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە سبەی چوارشەممەوە، شەپۆلێکی بەفر و سەرما ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.