ئاڵۆزییهكانی سلێمانی كاریگهری لهسهر دۆخی بازاڕ دروستكردووه
"ھێرش و پەلاماردانی دامودەزگا حزبی و حکومیەکان لە لایەن ھێرشکارانهوه بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی جووڵەی بازرگانی"
K24- سلێمانی:
خۆپیشاندانەکان و دروستبوونی ئەو دۆخە نەخوازراوەی چەند رۆژێکە سنووری پارێزگای سلێمانیی گرتووهتەوە، کاریگەری زۆری لەسەر دۆخی ئابووری و كاری فرۆشیاران دروستکردووە، یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانیش دەڵێن: ھێرش و پەلاماردانی دامودەزگا حزبی و حکومیەکان لە لایەن ھێرشکارانهوه بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی جووڵەی بازرگانی.
ھاووڵاتیان ترسیان لە بەلاڕێدا بردنی داواکارییەکانیان ھەیە، لهو بارهیهوه عوسمان قادری فرۆشیار دەڵێت: لەو رۆژەی لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان کراوه و توندوتیژی لێکەوتووتەوە، ئەوان وەك فرۆشیاران زیانی زۆریان بەرکەوتووە، چونکە وهك ئاماژهی پێ دهدات، ھاووڵاتیان ترسیان لە دۆخەکە ھەیە و وەك پێویست سەردانی بازاڕەکان ناکەن.
هاوكات به گوتهی عهتا محهمهد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران، ئاڵوگۆڕی بازرگانی بابەتێکی ھەستیار و ناسکە و ھەر دۆخێکی نەخوازراو کاریگەری خراپ لهسهر رهوتی بازرگانی جێدەھێڵێت و بە ئاسانیش ئاسایی نابێتەوە.
ھیچ کەس و لایەنێك لاری لەوە نییە خۆپیشاندانی مەدەنی و بێ توندوتیژی مافێکی ئاسایی ھەموو ھاوڵاتیەکە، بەڵام ھەر کاتێك توندوتیژی لێبکەوێتەوە و کەسانێك بە مەبەست پەلاماری دامودەزگا حزبی و حکومییهكان بدەن و ھاووڵاتی شەھید بکەن، دۆخێك دەھێنێتەوە ئاراوە، کە ھەموان لێی زەرەرمەند دەبن و دۆخی بازاڕ و بژێوی ھاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە.
H.B