وەزارەتی نەوتی عێراق: لەگەڵ هەولێر دەگەینە رێككەوتن

"هیواخوازین ھەردوولا جددی بن لە چارەسەرکردنی سەرجەم ناکۆکییەکان لە نێویشیاندا دۆسیەی نەوت"

کەریم حەتاب، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق
کەریم حەتاب، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق

K24 - ھەولێر

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە لەسەر داهاتی نەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەگەنە رێکەوتن.

کەریم حەتاب، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بە كوردستان24ی گوت: "هیواخوازین حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، ھەردوولا جددی بن لە چارەسەرکردنی سەرجەم ناکۆکییەکان لە نێویشیاندا دۆسیەی نەوت، پشتیوان بەخوا کە گەیشتینە رێککەوتنی کۆتایی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرای دەکەین".

سەبارەت بە تەقاندنەوەی دوو بیرە نەوتی كەركووك لە كێڵگەی خەبازە گوتی: "لە سەردانێكماندا بۆ كەركووك بە دواداچوونمان بۆ تەقاندنەوەی دوو بیرە نەوت لە كێڵگەی خەباز كرد، کە هەردوو بیری 44 و 33 بوو، دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەکە جارێکی دیکە بەگەڕی دەخەینەوە، كە بەرهەمهێنانی 30 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام ئەو بیرەی زیانی بەرکەوتووە 2000بەرمیل نەوتی رۆژانەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد: "هەناردەی نەوتی کەرکووک لە رێگەی ھەرێمی کوردستان، رۆژانە 100 هەزار بەرمیلە و داهاتەکەی بۆ کۆمپانیای سۆمۆ دەگەڕێتەوە".

 

Fly Erbil Advertisment