"فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاری دا ئەربێلوا بگۆڕێت"
"راهێنەرێكی ئەڵمانی ئامادەیە وەڵامی تەلەفۆنی فلۆرێنتینۆ پێرێز بداتەوە"
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید نایه‌وێت ئاربیلوا تا كۆتایی وه‌رز راھێنه‌ری یانه‌كه بێت و ده‌یه‌وێت راهێنه‌رێك له‌م زستانه بۆ یانه‌كه‌ی په‌یدا بكات و یۆرگن كلۆپیش تاكه به‌ربژێری وه‌رگرتنی ئه‌م ئه‌ركه‌یه، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەكە هێشتا گڵۆپی سەوزی بۆ كاركردن لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز هەڵ نەكردووە.
ئالڤارۆ ئاربیلوا به خراپترین شێوه ده‌ستی به راهێنه‌رایه‌تیكردنی ریال مه‌درید كرد و له یه‌كه‌مین یاریی بەرامبەر به ئه‌لباسیتی دۆڕا و ماڵئاوایی له جامی شای ئیسپانیا كرد هه‌ر بۆیه فلۆرێنتینۆ پێرێز كه‌وتووه‌ته خۆی و ده‌یه‌وێت راهێنه‌رێك له‌م زستانه بۆ یانه‌كه بهێنێت.
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا بڕیاربوو ئاربیلوا تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راهێنه‌ری ریال مه‌درید بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی پێرێز متمانه‌ی به ئاربیلوا نییه و به‌دوای راهێنه‌رێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت
به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا یۆرگن كلۆپ نزیكترین و تاكه به‌ربژێری وه‌رگرتنی ئه‌ركی راھێنهرایهتیكردنی ریال مه‌دریده، به‌ڵام بۆ ئه‌م كاته زۆر ئه‌سته‌مه.
یۆرگن كلۆپ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رێدبۆڵ كار ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین یانه ده‌كات هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یی و وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید له‌م دۆخه زۆر سه‌خته به‌ڵام به‌گوێره‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كلۆپ ئێستا نایه‌وێت راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید بكات و ده‌یه‌وێت له هاوین بێته یانه‌ی شاهانه.
له لایه‌كی دیكه فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویكرده‌وه ریال مه‌درید وه‌ك هه‌میشه خۆی له راهێنه‌ره‌كان ناباته پێشه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كات تاوه‌كو كلۆپ خۆی پێشكه‌شی ریال مه‌درید بكات ئه‌وكات فلۆرێنتینۆ پێرێز و تیمه‌كه‌ی لێی ده‌چنه پێش.
به‌پێی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی یۆرگن كلۆپ ته‌نیا وه‌ڵامی سێ ته‌له‌فۆن ده‌داته‌وه یه‌كێكیان له لیڤه‌رپوول و ئه‌وی دیكه‌شیان له هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و كۆتا دانه‌شیان له ریال مه‌درید جگه له‌و سێ لایه‌ن ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه كاری راهێنهرایتیكردن.
ریال مه‌درید له ساڵی نوێ دوو جامی له‌سه‌ریه‌كی له‌ده‌ست دا له جامی سوپه‌ر به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕا و له جامی شای ئیسپانیاش له به‌رامبه‌ر ئه‌لبا سیتی پله دوو ده‌ركرا و ته‌نیا لالیگا و چامپیۆنزلیگ ماوه شه‌ڕی له‌سه‌ر بكات.