مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر و ڕووناکبیر خەڵات عومەر دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان خەڵات عومەر دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان خەڵات عومەر.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان