هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌ماوه
"هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه یه‌كده‌نگ و هاوڕا نین كه دۆسییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی عێراق راگەیاندووە و ئەندامێکی لیژنەی دارایی‌ش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هیچ بیانوویه‌ك بۆ رێگریکردن لە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەماوە.
له‌و باره‌یه‌وه مەیادە نەجاڕ، ئەندامی لێژنەی ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌یامه‌ی به به‌غدا راگه‌یاند، كه پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی له حكومه‌تی عێراقه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه، ئێستا هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی هه‌ردوولا خستوویانه‌ته‌ڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه یه‌كده‌نگ و هاوڕا نین كه دۆسییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه، چونكه به‌شێكیان سوود له‌و ناكۆكیانه وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك ده‌نگی نه‌شاز له‌ناو لایه‌نه شیعه‌كان و به‌شێك له لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له به‌غدا هه‌ن.
له‌كاتێكیشدا بەھۆی تێپەڕاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی به‌بێ كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران، تا ئێستا حكومەتی عیراق بڕە مووچەی چەند مانگی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی نەناردووە، ساڵح عومەر، چاودێری سیاسی گوتی: ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا وه‌ك كێشه ماوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، كه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ناكۆكی له‌نێوان خودی لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه‌شدا هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسه‌كانی دیكه‌ش هاوده‌نگ و هه‌ماهه‌نگ نه‌بن، به‌مه‌ش پرسی دارایی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كان چاره‌سه‌ر كرابوون، بووه‌ته قوربانی ئه‌و ململانێ و ناكۆكیانه.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی عێراق بۆ جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2021 بەردەوامە.
H.B