پیتەر گاڵبرەیس: دهبێت مافی كورد و پێكهاتهكانی سووریا به دهستووریی بكرێت
سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ئهمریكی، پیتەر گاڵبرەیس رایگەیاند، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا هیچ ئەزموونێکی نییە و بێ ئەوەی بزانێت ئەحمەد شەرع کێیە پشتیوانیی دەکات، ئاماژەی بەوەشدا، بەدرێژایی مێژوو, ئەمریکا چەندینجار خیانەتی لە کورد کردووە، کورد لە سووریا نابێت پشت بە ئەمریکا ببەستێت.
پیتەر گاڵبرەیس، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ئەمریکی له بهرنامهی باسی ڕۆژی كودستان24 دا راگەیاند، "رۆڵی ئەمریکا لە سووریا هاوکار نەبووە، تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، تەنیا لە ئیشی خانووبەرە دەزانێت و ئەزموونی لە سیاسەت نییە.
گوتیشی، تۆم بەڕاک بێ ئەوەی بزانێت ئەحمەد شەرع کێیە پشتیوانی دەکات، ئەوە هەر ئەحمەد شەرع و رژێمەکەی بوون هێرشیانکردە سەر عەلەوییەکان و درووزەکان بە هەزارانیان کوژران، ئێستاش هێرشدەکەنە سەر کورد، زۆربەی پێکهاتەکان لەلایەن ئەم رژێمەوە هێرشیان دەکرێتەسەر، بەڵام هێشتا ترەمپ و تۆم بەڕاک پشتیوانیی لەم رژێمە دەکەن.
پیتەر گاڵبرەیس ئاماژەی بەوەشدا، خیانەتی ئەمریکا لە کورد شتێکی نوێ نییە، کورد مێژوویەکی تاڵی لەگەڵ خیانەتی ئەمریکا هەیە، دەشڵێت، خیانەتی ئەمریکا لە کورد هەر لە سەردەمی هێنری کیسینجەرەوە لە 1975 هەبووە تاوەکو 2019 کە دۆناڵد ترەمپ لە سووریا لە کوردەکانی کرد.
ئەو سیاسەتمەدارە ئەمریکییە باسی لەوەشکرد، "کورد لە سووریا دەبێت پشت بە خۆی ببەستێت، ئەوان نابێت پشت بە ئەمریکا ببەستن، چونکە ئەم ئیدارەیەی ئێستای ئەمریکا متمانە پێنەکراوە، ئەوان سەرچاوەی خۆیان هەیە، لەبری ئەوەی گوێ بۆ ئەمریکا بگرن، با سوود لە سەرچاوەکانی خۆیان وەرگرن."