لە سلێمانی دوو رۆژ کرایە پشوو
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگاکە.
پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بڕیارەکە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی گشتیی مامۆستایان و خوێندکاران.
بەگوێرەی بڕیارەکە، پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکوومی و ناحکوومی) دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، کە دەکاتە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، ڕێکەوتی (20 و 21ـی کانوونی دووەمی 2026).