پەروەردەی چەمچەماڵ دوو رۆژ پشووی راگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ بڕیاریدا ڕوژانی 20 و21ـی کانوونی دووەمی 2026، بەهۆی کەش وهەواوە بکرێتە پشوو.

ئاماژەی بەوەشدا، پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکانی سنوورەکە دەگرێتەوە، تاقیکردنەوەکانیش بەهەمان خشتەی خۆی دەبێت ڕۆژێک دەچێتە دواتر.

ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دووشەممە،  د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما سبە و دووسبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی سنووری پارێزگای سلێمانی کردە پشوو.