تیروپشكی چارەكی كۆتایی جامی شا راكێشرا

بارسێلۆنا رووبەڕووی هەمان ئەو یانەیە دەبێتەوە كە ریال مەدریدی دوورخستووەتەوە

لۆگۆی یانەكانی ئەلباسیتی و بارسێلۆنا لەگەڵ جامی شای ئیسپانیا
لۆگۆی یانەكانی ئەلباسیتی و بارسێلۆنا لەگەڵ جامی شای ئیسپانیا

تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا، بارسێلۆنا رووبەڕووی هەمان ئەو یانەیە بووەوە كە یانەی ریال مەدریدی دوورخستەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19 كانوونی دووەمی 2025، تیروپشكی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا، بارسێلۆنا لە یاریگەی كارلۆس بێلمونت دەبێتە میوانی یانەی ئەلباسێتی، هەمان ئەو یانەیە لە قۆناغی 16ـی جامی شا، ریال مەدریدی دوورخستەوە.
لە یارییەكی دیكەدا ریال بێتیس و ئاتڵێتیكۆ مەدرید لە یاریگەی لا كارتۆخا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، لە هەمان قۆناغ ڤالێنسیا لە یاریگەی مێستایا میوانداریی ئاتڵێتیك بلباو دەكات. دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و ریال سۆسیداد لە یاریگەی مێندیزوروزا بەیەك دەگەن.
یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە رۆژانی 3،4،5ـی مانگی داهاتوو دەكرێن.