سەرۆك بارزانی و محەمەدی حاجی مەحمود پرۆسەی سیاسی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی و محەمەدی حاجی مەحمود پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد.
رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.
بارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.