سبەی لە ناوەندەکانی خوێندنی هەولێر پشووە
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی سەرما و سۆڵەوە، سبەی لە ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و نا حکوومی پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، بەهۆی ئەو سەرما و سۆڵ و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و بەستن و شەختەی ڕێگا و شەقامە سەرەکی و گشتییەکان،پارێزگاری هەولێر لە پێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی قوتابییان، بڕیاریدا سبەیش چوار شەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2026، تەنیا لە ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بکرێتە پشوو.
ڕاگەیاندنی ئەم پشووەی ناوەندەکانی خوێندن لە کاتێکدایە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە، لە سێ قەزا و چەند ناوچەیەکەی سەر بە سنووری ئیدارەکە، بڕیاردرا لە ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشووی فەرمی.