پەروەردەی هەڵەبجە پشووی فەرمی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی مامۆستایان و قوتابیان لە هەردوو ناحیەی بیارە و تەوێڵە پشووی فەرمی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، دوای راوێژکردن لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و قایمقام و بەڕێوەبەری شارەدێی بیارە، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە ناوەندی  بیارە و تەوێڵە، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و قوتابیان و مامۆستایان و تەندروستیی گشتییدا، سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە بیارە و تەوێڵە پشووی فەرمییە.

هەروەها لە دوێنێ سێشەممە، لە ژمارەیەک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن کرا پشووی فەرمی.