ژمارەیەک پڕۆژەی رێگاوبان لە کۆیە تەواو کران

پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی کڵێسا و بۆگد، لە سنووری قەزای کۆیە تەواو کران

پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی کڵێسا و بۆگد له‌ سنووری كۆیه‌
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی کڵێسا و بۆگد له‌ سنووری كۆیه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە چوارچێوەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای کۆیە-کەلکەسماقە، کە ژمارەیەك بڕگەی لەخۆگرتبوو، بە گوژمەی (10) ملیار دینار، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تێیدا بەردەوامە.

بڕیارە ئەو بڕگانەی دیکەی پڕۆژەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێن، لە پێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیان، کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی شۆفێران، لەوانەش پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای تەق تەق-شوان، تەق تەق-ئاشتی، رێگای لۆفەکانی کەلکەسماق بە درێژی (17) کم، لە بۆگد تا قەزای دوکان.

ئەم پڕۆژەیە کۆمەڵێك بڕگە لەخۆدەگرێت، بریتین لە (13) پێگە و شوێن، قیڕتاو و تێکەڵەڕێژ دەکرێن، بودجەکەی لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە تەرخانکراوە، بەشێکیان لە رابردوودا تەواو کراون. دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەکانی سنوورەکەی بەسەرکردەوە.

د.ی