شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی یانەی خیتافی كرد

شوكر محەمەد پەیامنێری كوردستان24 ئامادە بوو

شوكر محەمەد لەگەڵ ئانخێل تۆرسی سەرۆكی یانەی خیتافی و شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
شوكر محەمەد لەگەڵ ئانخێل تۆرسی سەرۆكی یانەی خیتافی و شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی یانەی خیتافی لەنێو بارەگای یانەكەیان لە مەدرید پێشوازییان لە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە تێیدا شوكر محەمەد پەیامنێری كوردستان24ـیش ئامادە بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 23 كانوونی دووەم 2025، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوشانی نوێنەری ژوورە بازرگانییەكان و سەرۆكی چەند كۆمپانیایەكی هەرێمی كوردستان سەردانی یانەی خیتافییان كرد.
ئانخێل تۆرسی سەرۆكی یانەی خیتافی لەنێو یاریگەی یانەكەیان پێشوازی لە شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانەكە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان یانەی خیتافی و ڤیزت كوردستانە.
كوردستان، لە رێگەی پڕۆژەی ڤیزت كوردستانەوە هەموو جیهان بانگهێشتی هەرێمی كوردستان دەكات و ئاشنایان دەكات بە هەموو رەنگ و دەنگ و كولتوورە جیاوازەكانەوە، پیشانیان دەدات كوردستان وڵاتی فرەكولتووریی و میواندۆستییە و كۆمەڵگەی رێزگرتنە لە هەموو رەنگ و دەنگە جیاوازەكان.