ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاریال 5 یاریزانی لەدەستداوە
ئامارەكان لە بەرژەوەندی ریال مەدریدە
ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری یانەی ریال مه‌درید بۆ یارییەكەی ئەمشەو دژی ڤیاریال لە تواناكانی پێنج یاریزانی بێبەش دەبێت، بەڵام ئامارە مێژووییەكانی نێوان ئەم دوو یانەیە زیاتر لە بەرژەوەندی شاهانەكانی ئیسپانیایە.
ئەمڕۆ شەممە، 24 كانوونی دووەمی 2026، یانەی ریال مەدرید ده‌چێته یاریگه‌ی لا سیرامیكا و له گه‌ڕی 21 ی لالیگا ده‌بێته میوانی ڤیاریال، ئەمەش لە كاتێكدایە، ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 48 خاڵ، خانه‌ی دووه‌می لالیگای گرتووه، ڤیاریالیش 41 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێیه‌م دێت.
له‌م یارییه ریال مه‌درید به‌هۆی پێكان له تواناكانی ئارنۆڵد، رۆدیگێر، میلیتاو و مێندی بێبه‌ش ده‌بێت، چوامینیش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی یاریی ناكات، به‌ڵام رۆدریگۆ و ئاسێنسیۆ بانگهێشتی ئه‌م یارییه كراون
لێدوانەكانی ئەلڤارۆ ئاربیلوا لەبارەی یارییەكەی ئەمشەو
یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ڤیاریال زۆر سه‌خته و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه متمانه‌یه‌كی زۆرمان پێده‌دات، یاریزانه‌كانیشم ده‌زانن له‌م یارییه ده‌بێت باشترین ئاستی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، له چه‌ند رۆژی رابردووش كاری زۆرمان له‌سه‌ر شێوازی یارییكردنمان كردووه، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان به ده‌ستی من نییه، ئه‌مه كاری یانه‌كه‌یه، ئه‌ركی من ده‌رخستنی ئه‌وپه‌ڕی توانای یاریزانه‌كانه، هیواخوازم ڤینیسیۆس له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام بێت و مێژوو بنووسێته‌وه، له یاریی رابردووش بینیتان ڤینیسیۆس چ ئاستێكی نایابی به‌رامبه‌ر مۆناكۆ پیشاندا، ئه‌مه ئه‌قڵیه‌تی یاریزانی براوه‌یه، هه‌موو ئه‌و تایبەتمەندییانەی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له ڤینیسیۆسدا هه‌یه، گه‌نج و پڕ ئه‌زموونه و دڵنیام دڵخۆشی زۆرمان بۆ ده‌هێنێت، من هیچ قسه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر قسه‌كانی مۆرینیۆ ناكه‌م، هه‌مووتان ده‌زانن مۆرینۆ چ پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لای من هه‌یه.
ئامارە مێژووییەكانی نێوانیان
له دوایین 50 یاریی نێوانیان، ریال مه‌درید 27 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستھێناوه، ڤیاریالیش ته‌نیا شه‌ش یاریی له ریال مه‌درید بردووه‌ته‌وه، له دوایین حه‌وت یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ڤیاریال ته‌نیا دوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ریال مه‌دریدیش دوای دوو دۆڕانی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا و ئه‌لباسیتی، له دوایین دوو یاریی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌شت گۆڵیشی تۆمار كردووه.