سەرۆک بارزانی: پشتیوانی بەرێز مالیکی لە نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا دەکەین

سەرۆک بارزانی: لە نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی بەڕێز مالیکی دەکەین
سەرۆک بارزانی: لە نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی بەڕێز مالیکی دەکەین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالیکی وەک بەربژێر بۆ وەرگرتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا، پێشوازیی لە بەربژێر کردنی نووری مالیکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان.

سەرۆک بارزانی ئومێدی کردووە، نووری مالیکی سەرکەوتوو بێت لە نەهێشتنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکان.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی بەڕێز نووری مالكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز مالكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و كێشەكان و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.

مسعود بارزانی

24ی کانوونی دووەمی 2026