نەخشەرێگای هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پەسەند كرا

عەدنان درجاڵ، یونس مەحمود، ڕەشا تاڵب و گۆڤەند عەبدولخالق
عەدنان درجاڵ، یونس مەحمود، ڕەشا تاڵب و گۆڤەند عەبدولخالق

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی فیفا بە كۆی دەنگی ئەندامان نەخشەڕێگای هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پەسەند كرا و بڕیاردرا لە مانگی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تشرینی دووەمی 2026، لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی عەدنان درجاڵ، سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و هەردوو جێگرەكەی عەلی جەبار و یوونس مەحموود ئەنجام درا، كە تێیدا گفتووگۆیان لەبارەی نەخشەڕێگای فیفا كرد بۆ چاكسازی لە تۆپی پێی عێراق و هەڵبژاردنەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، دواجار بە كۆی دەنگی ئەندامان نەخشەرێگایەكەیان پەسەند كرد و بڕیار درا لە رۆژی 23/5/2026 هەڵبژاردن بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بكرێت.
لە كۆبوونەوەكەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، نوێنەرانی فیفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ئامادەبوون، عەدنان درجاڵ سوپاسی پاڵپشتی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی فیفای كرد بۆ هاوكاریكردن بۆ رێكخستنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق.
عەدنان درجاڵ رایگەیاند لە رۆژانی داهاتوو هەوڵەكانیان بۆ ئامادەكاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەخەنەگەڕ و دەیانەوێت خەونی ملیۆنان كەس بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو بكەنە راستی.