بە فەرمی سزایەكی قورس بەسەر یانەی هەولێر سەپێندرا

هەولێر دوو یاریی داهاتووی لەنێو یاریگەی خۆی بەبێ هاندەر دەكات

یاریزانانی هەولێر لەبەردەم هاندەرانیان لە یاریگەی فرانسۆ هەریری
یاریزانانی هەولێر لەبەردەم هاندەرانیان لە یاریگەی فرانسۆ هەریری

یانەی هەولێر لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزایەكی قورسی بەسەردا سەپا و دوو یاری داهاتووی یانەکەی، لەنێو یاریگەی فرانسۆ هەریری بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، بە فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند یانەی هەولێر بەهۆی هەڵسوکەوتی هاندەرانی یانەکەی لە یاریی بەرامبەر تەڵەبە لە گەڕی چواردەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام دۆڕا، بە ئەنجامدانی دوو یاری داهاتوو لە یاریگای خۆیان بەبێ هاندەر سزا دران، بەمەش هاندەرانی یانەی هەولێر بەهۆی ئەم سزایە ناتوانن لە دوو یاری داهاتوو بەرامبەر نەفت و زاخۆ لە گەڕی حەڤدە و هەژدەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگا ئامادەبن.
لەلایەکی دیکەوە یانەی هەولێر هەر بە هۆی هەڵسوکەوتی هاندەرانی بەرامبەر یانەی تەڵەتە، بە پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار سزادراوە، چاوەڕێش دەکرێت یانەی هەولێر تانە لەو بڕیارەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق بدات.
ئەمەش لە كاتێكدایە یانەی هەولێر دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک بەرامبەر یانەکانی زەوڕا و تەڵەبە، سبەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە شاری بە‌غدا، رووبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە، هەولێر پێشەنگی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرتووە و لەم وەرزە 9 بردنەوە و چوار یەکسانبوون و دوو دۆڕانی هەیە  و بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی گرتووە، بە جیاوازی تەنها یەک خاڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەری کە یانەی گەرمەیە.