چوار وڵات داوای ئاگربەستی هەمیشەیی لە سووریا دەکەن
ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپا پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و سوپای عەرەبیی سووریا دەکەن و داوا دەکەن هەمووان پابەندی ئاگربەسەتەکە بن.
هەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و سوپای عەرەبیی سووریا دەکەن بۆ 15 رۆژ، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن پابەندی ئاگربەست بن و داواش لە تەواوی وڵاتان دەکەن لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و هێورکردنەوەی گرژییەکان هاوکاریان بن.
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە، دەبێت هەمووان ژێرخان و هاووڵاتیی سڤیل بپارێزن، پێشوازیش لە کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی دەکەن، داوا دەکەن ئەو ڕيڕەوە مرۆییانە بە کراوەیی بهێڵرێنەوە و هاوکاریی بگەیێنرێتە خەڵکی سڤیل، خزمەتگوزارییەکانیش بۆ کۆبانێ بگەڕێنرێنەوە.
هەرچوار وڵات، پێشوازیی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکەن لە چارەسەرکردنی ئاڵنگاریی و هەڕەشەکانی داعش، داواش لە لایەنەکان دەکەن بگەنە رێککەوتنی هەمیشەیی و سەرنجی هەمووان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بێت.