وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كات
"میكانیزمه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌خرێته‌ڕوو"

K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە ساڵی نوێ‌دا دەکات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌شنووسێك بۆ میكانیزمی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ك ئاماده كراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای له په‌رله‌مانی كوردستان و بەڕێوەبەری پەروەردەکان، رەشنووسێکیان بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئامادە کردووە.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ئاماده كراوه لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌خه‌ینه‌ڕوو، کە بڕیارە لە رۆژی 2021/1/7 بەڕێوەبچێت.
H.B