ئێران له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی باڵیۆزخانه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
"ئێمە لەو بڕوایه‌داین، لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا پێشوەختە ئامادەکراوە"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنی شه‌وی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، رایگه‌یاند، "هێرشی سه‌ر باره‌گای دیبلۆماسی و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "ئه‌م جۆره هێرشه بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌یاننامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، جێی گومانه".
خه‌تیبزاده گوتیشی: "ئێمە لەو باوەڕەداین، لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا پێشوەختە ئامادەکراوە".
له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی تاران له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له‌لایه‌ن "مایك پۆمپیۆ" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، خه‌تیبزاده روونیكرده‌وه، "تۆمه‌ته‌كانی "پۆمپیۆ" بۆ تاران درۆن، هه‌ڵبه‌ستراون، چهواشهكارین و شهرمهزاركراوه".
خه‌تیبزاده ئاماژه‌ی كرد، "ئێمه دڵنیاین حكومه‌تی عێراقی، تاوانبارانی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و كێ له‌پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه"، هه‌روه‌ها هۆشداری "له خرۆشان و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و دڵه‌ڕاوكی له‌ناوچه‌كه" دا، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی "دۆناڵد تره‌مپ"ه‌وه.
شانه‌ی میدیای ئه‌منی حكومه‌تی عێراق، دوێنێ شه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌زی به‌غدا، "كۆمه‌ڵێك ده‌رچوو له یاسا، ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه، مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید، ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراون، كه به‌ر چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی قادسیه‌ی نیشته‌جێبوون كه‌وتوون، روونیكرده‌وه، زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كان كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی، به‌ڵام زیانی مرۆیی نه‌بووه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی