وه‌زیری پلاندانانی عێراق: به سه‌ختترین قۆناغدا تێده‌په‌ڕین
وه‌زیری پلاندانانی عێراق، رایگه‌یاند، "عێراق به سه‌ختترین قه‌یران له مێژووی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت".

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری پلاندانانی عێراق، رایگه‌یاند، "عێراق به سه‌ختترین قه‌یران له مێژووی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت".
"خالید بتاڵ نه‌جم" ئه‌مڕۆ له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی شانه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام تا (2030) گوتی: به درێژایی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوو، ئابووری به‌رخۆریی ده‌یان كێشه‌ی بۆ عێراق كه‌ڵه‌كه كردووه، ئێستا عێراق به ره‌وشێكدا تێده‌په‌ڕێت، كه گه‌یشتووه‌ته رێگه‌ی داخراو و كاتی ئه‌وه هاتووه رێكاری به په‌له و چالاكانه‌ی ئه‌وتۆ بگیرێنه به‌ر كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر به‌رێت و له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بین.