(2020) بۆ بۆرسه‌كانی جیهانی ساڵێكی كاره‌ساتباره
"ساڵی (2021)، به ساڵی ده‌رچوون له قه‌یران و چاكبوونه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێت"
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، بۆرسه‌كانی جیهانی له ساڵی (2020)دا، زنجیره‌ك سه‌رلێشێوانی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی له ساڵی (2021)، هه‌وڵدراوه له‌كۆتاییدا سنوورێك بۆ زیانه ئابوورییه‌كان دابنرێت.
به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌سه‌رتای ساڵی (2020)، بازاڕ شڵه‌ژابوو، نیشانه‌كانی خاوبوونه‌وی ئابووری و داڕمانی بازاڕی پشكه‌كانی ئاسیا ده‌ركه‌وتن.
پاشان له مانگی ئاداردا، به‌هۆی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، هه‌ست به نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی جیهان ده‌كرا، داخستنی پێشوه‌خته و له‌ناكاو، بازاڕەکانی بۆرسەی تاساند.
ڤینسنت جۆفینهر، شیكه‌ره‌وه‌ی ستراتیژی له "جه‌ی بی مۆرگان" گوتی: "حكومه‌ت و بانكه‌كانی ناوه‌ندی، بۆ رێگریكردن لە پاشەکشە و رزگارکردنی بازاڕی دارایی، به‌په‌له هاتنه پێشه‌وه".
وا دەرکەوت پارەدان زۆر بووە، دەوڵەت به پلانی کورتخایەن، گرەنتی پاراستنی کۆمپانیا زیانلێكه‌وتووه‌كانی كرد.
جان بیتون، به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی بازاڕ له كۆمپانیای "لیكسور ئه‌سیت مه‌نه‌جمێنت Lyxor Asset Management" گوتی: "له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولدا، زۆربه‌ی وڵاتان گه‌ڕانه‌وه ئاستی گه‌شه‌كردن، به رێژه‌ی (95%) به‌به‌راورد له‌پێش قه‌یرانه‌كه، جگه له به‌ریتانیا".
به‌ڵام له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا، لێدانێكی كوشنده بوو، به‌هۆی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆناوه له ئه‌وروپا، جوڵه‌ی ئابووری لاوازبوو.
له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا، سه‌رمایه‌ی ئه‌وروپا نزیكه‌ی (7%) له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا نزمبوویه‌وه، به‌ڵام له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا بۆ (22%) به‌رزبوویه‌وه، ئه‌مه باشترین جوڵه‌ی ئابووری بووه له (30)ساڵی رابردوودا.
به سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی هه‌ردوو ڤاكسینی فایزه‌ر بایۆنتیك و مۆدێرنا، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی "جۆ بایدن" له هه‌ڵبژاردن، جوڵه‌ی ئابووری به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه گه‌شه‌ی كرد.
"يورو ستوكس 50"، نزمبوونه‌وه‌ی (5%)ی گه‌شه‌ی ئابووری له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه تۆماركرد، راسته‌وخۆ گومان له ساڵی (2021) درووستبوو.
فرانسواز سيسپيديس، به‌ڕێوه‌به‌ری پشكه‌كان له گرووپی "ئهفيفا ئینفستورز فرانس" گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرسیار له‌سه‌ر كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی درێژمه‌ودا و ماوه‌ی به‌رگری ئه‌و ڤاكسینه رێگه‌پێدراوه‌كان هه‌یه، بازاڕ ساڵی (2021)، به ساڵی ده‌رچوون له قه‌یران و چاكبوونه‌وه ئه‌ژمار ده‌كات".
وەبەرهێنهرانیش بیر لە پلانی پشتیوانی چالاكی ئابووری ده‌كه‌نه‌وه و پێشبینی دەکەن لە ساڵی (2021)دا، لە ئەوروپا و ئەمەریکا جێبەجێی بکەن.
جان بیتون، روونیكرده‌وه، "بازاڕ له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باری پێشووی، له ساڵی (2021)دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، پێویست ناكات چاومان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی كورتمه‌ودا بێت، له‌كاتێكدا ره‌وشی بازاڕ له سه‌ره‌تای ساڵ، هه‌ر به ناسكی ده‌مێنێته‌وه".
جان بیتون ئاماژه‌ی كرد، "له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی (2021)دا، ره‌نگه پڕكردنه‌وه‌ی دابه‌زینی چالاكی چاره‌گی چواره‌می ئه‌وروپا پڕ نه‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی به‌توندی ده‌مێننه‌وه".
فرانسواز سيسپيديس، هۆشداری له ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا، "تانه‌نه‌ت ئه‌گه‌ر به رێككه‌وتنی بازرگان‌یش بێت، ره‌وشی بازرگانی له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن، هه‌ر به‌خراپی ده‌مێنێته‌وه".
د.ی