هانده‌رانی یانه‌ی یوڤێنتۆس هه‌واڵێكی شۆكیان پێگه‌یشت

لێژنه‌ی ئۆڵمپی ئیتاڵیا تانه‌كه‌ی یانه‌ی ناپۆلی په‌سه‌ند كرد و 3 خاڵی له یانه‌ی یوڤێنتۆس كه‌مكرده‌وه و خاڵێكیشی دایه‌وه یانه‌ی ناپۆلی.
یانه‌ی ناپۆلی له 4 ئۆكتۆبه‌ری رابردوو به‌هۆی تووشبوونی به‌شێك له یاریزانه‌كانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس گه‌شتی شاری تۆرینۆی نه‌كرد، دواتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا یوڤێنتۆسی به براوه هه‌ژمار كرد و خاڵێكیشی له ریزبه‌ندی له یانه‌ی ناپۆلی كه‌مكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی تانه‌كه‌ی ناپۆلی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا كه‌مكرایه‌وه، ئه‌مجاره‌یان له لێژنه‌ی ئۆڵمپی ئیتاڵیا سكاڵای تۆمار كرد و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی سكاڵایه‌كه‌ی راگه‌یاندرا و بڕیار درا یارییه‌كه‌ی نێوان ناپۆلی و یوڤێنتۆس بكرێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و یه‌ك خاڵه‌ی له ناپۆلی كه‌مكرابووه‌وه بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و 3 خاڵه‌ی كه درابووه یوڤێنتووسیش لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه.
دوای ئه‌و بڕیاره نوێیه، گۆڕانكاری به‌سه‌ر ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی دا هات، خاڵه‌كانی یوڤێنتۆس له 27 خاڵ بۆ 24 خاڵ كه‌مكرایه‌وه و له پله‌ی سێیه‌م بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ناپۆلی خاڵێكی وه‌رگرته‌وه، له پله‌ی شه‌شه‌م بۆ پله‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وت.