سینولی كاتی چوونی پۆگبا بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

ماریۆ سنولی بازرگانی ئیتاڵی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانان كه زۆر نزیكه له مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆگبا ئاشكرای ده‌كات كه پۆگبا ده‌چێته ریال مه‌درید.
له ماوه‌كانی رابردوو مینۆ رایۆلا راشكاوانه به رۆژنامه‌ی تۆتوسپۆرتی ئیتاڵیای راگه‌یاند كه پێویسته پۆگبا له مانچێسته‌ر یونایتد بڕوات، گوتیشی: سه‌رده‌می پۆگبا له‌گه‌ڵ مان یونایتد به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و پێویسته له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌زموونێكی دیكه تاقی بكاته‌وه، چونكه پۆگبا پێویستی به ژینگه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێ و كه‌شوهه‌وایه‌كی دیكه‌ی جیاواز هه‌یه.
میدیاكانی ئیتاڵیا له ماوه‌كانی رابردوو ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆگبایان بۆ یوڤێنتۆس بڵاوكرده‌وه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو كه فلۆرێنتینۆ پێرێز و زینه‌دین زێدان زۆر به پۆڵ پۆگبا سه‌رسامن و په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ مینۆ رایۆلا زۆر به‌هێزه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 22 دێسێمبه‌ری 2020، ماریۆ سینۆلی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانان كه هاوكات هاوڕێی نزیكی مینۆ رایۆلا له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی (لو10 سپۆرت)ـی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: هه‌رگیز بڕواناكه‌م له گواستنه‌وه‌ی زستانه پۆگبا بچێته یوڤێنتۆس، به‌ڵكو بڕوای ته‌واوم هه‌یه كه پۆگبا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات.
ماریۆ سینولی ده‌شڵێت: مینۆ رایۆی هاوڕێم په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌درید هه‌یه، له ئێستادا له‌بیری پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یه بۆ ریال مه‌درید، به‌ڵام بژارده‌ی یه‌كه‌م ره‌نگه به‌شێوازی ئاڵوگۆڕی یاریزانان بێت، چونكه به‌شێك له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید له لایه‌ن مانچێسته‌ر یونایتده‌وه گرینگی پێده‌درێت.
پۆڵ پۆگبای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ته‌نیا به‌شداریی له 16 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان له هاوینی 2022 كۆتایی دێت.