سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی كۆبووەوە
سەرۆک بارزانی داوا لە مەزڵووم عەبدی دەکات، لەگەڵ حکوومەتی سووریا پابەندی رێککەوتنی نێوانیان بن، هاوکات سەرۆک بارزانی داوای کرد، لە قۆناغەكانی داهاتوو و لە دەستووردا مافەكانی گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت و بچەسپێت.
ڕۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد.
لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و هەروەها جێبەجێبكردنی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هەسەدە و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا.
لەو كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی داوای كرد، هەردوولا پابەندی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەو رێككەوتنە بن و هەروەها هەماهەنگی نێوان هەموو لایەكان هەبێت كە لە قۆناغەكانی داهاتوو و لە دەستووردا مافەكانی گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت و بچەسپێت.