جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا هەڕەشەی دواخستنی کردنەوەی قوتابخانەکان دەکات

قوتابخانەیەک لە بەریتانیا
قوتابخانەیەک لە بەریتانیا

K24- هەولێر:

بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە توانای بڵاوبوونەوەی بە رێژەی 70% زیاترە، ئەگەر هەیە کردنەوەی قوتابخانەکان لە ئەوروپا دوابخرێت.

مارک هاریس، پرۆفیسۆری ڤایرۆسناسی لە زانکۆی لیدس لەوبارەوە دەڵێت، لە بەریتانیا حاڵەتەکان لە زیادبووندان، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڤایرۆسە نوێیەکە لە ناو منداڵ و گەنجان زیاتر بڵاودەبێتەوە، ئەمەش ئەگەری دواخستنی کردنەوەی قوتابخانەکان دروست دەکات.

بڕیاربوو، لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، دەرگای قوتابخانەکان لە ئەوروپا بکرێنەوە، بەڵام ڤایرۆسە نوێیەکە، رەنگە رێگری لەمە بکات.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیە لە بەریتانیا، چەند وڵاتێک گەشتی ئاسمانیان لەگەڵ بەریتانیا راگرتووە و رێکاری نوێیان گرتووەتەبەر.