بایدن هه‌وڵده‌دات 11 ملیۆن په‌نابه‌ر ره‌گه‌زنامه وه‌رگرێت
بایدن به‌ڵێنیدا كه پێشنیاری پرۆژه یاسایه‌كی فراوان ده‌كات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تره‌مپ
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆو بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 22ی كانوونی یه‌كه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا دووپاتیكرده‌وه كه هێدی هێدی چاكسازی له سیاسه‌تی په‌نابه‌رێتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن تا كۆتایی به‌و لێشاوی په‌نابه‌رێتییه بێنن كه روویتێكردوون "2 ملیۆن كۆچبه‌ره له‌سه‌ر سنووره‌كان".
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بایدن جه‌ختی له‌و راپۆرته كرده‌وه كه تیمه‌كه‌ی تووشی دڵه‌راوكێ كردووه له‌و ماوه‌یه‌ی كه ژماره‌ی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادیكردووه و له نێویاندا ژماره‌یه‌ك منداڵ و خێزان ده‌ستگیركراون و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه له سه‌ر سنووره‌كان له دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی رابردوودا.
بایدن له كۆنگره‌كه‌دا كه له وێلمنگتۆن-ی ویلایه‌تی دیله‌وه‌ر به‌ڕێوه‌چوو كاتێك كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز پرسیاری لێ‌كرد ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی نوێی كۆچ و كۆچبه‌ران، وتی: "به‌راستی سه‌ره‌تا گفتوگۆمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مه‌كسیك و هاورێكانمان له ئه‌مه‌ریكای لاتین و خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نیمان داناوه بۆ جێبه‌جێكردنی تا كاره‌كه باشتر بێت له‌وه‌ی ئێستا نه‌ك خراپتر". "دواشت ئێمه پێویسته بیڵێین ئه‌م لێشاوه به خێرایی بوه‌ستێنین".
بایدن به‌ڵێنیدا كه پێشنیاری پرۆژه یاسایه‌كی فراوان ده‌كات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تره‌مپ (مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له مه‌كسیك) كه تێیدا داوا ده‌كات زۆربه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌مه‌ریكای لاتین له مه‌كسیك بمێننه‌وه له‌كاتێكدا كه ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه به داوای تایبه‌تی په‌نابه‌رێتییه‌كه‌یان ده‌كات.
بایدن وتی: "هیچ به‌ڵێنێكی په‌له‌مان پێ نییه سه‌باره‌ت به كۆچبه‌ران له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه په‌یوه‌ندی به رێگرییه‌كانی پاراستنی سنووره‌وه هه‌یه".
هه‌روه‌ها وتی: "كه قسه‌م كرد، وه‌دیدێنم. سیاسه‌تی مرۆیی زۆر زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای خێزانی ینیاتده‌نرێت، ئێمه شوێنی زیاترمان ئه‌وێت. پێویسته پاره‌ی زیاتر دابینبكه‌ین. له نێویشیاندا یاسای كۆچبه‌ران".
بایدن وتیشی: "ئه‌مه‌ێت به خێرایی ده‌ستمگیربێت، تا به‌خێرایی كۆتایی پێ بێنم. به‌ڵام ناكرێت و ناشێت له رۆژه‌كانی یه‌كه‌می كاركردندا. لابردنی ته‌واوی كۆت و به‌نده‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. هه‌موویمان له‌ناكاو كه‌شفكرد، تووشی قه‌یرانێك بووین كه قورسه. هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
بایدن وتیشی: "پێده‌چێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا ئه‌و كێشانه كۆتایی پێبێنین".
كۆچ و كۆچبه‌ران بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بوو له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020. تره‌مپ و بایدن به توندی رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه له‌یه‌كه‌م دیبه‌یتی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كێ به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران.
تره‌مپ به مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندروسته‌وه پرسیاری كرد:"كێ ئه‌و هه‌موو قه‌فه‌زه‌ی دروستكردووه بۆ كۆچبه‌ران، جۆ؟"
چالاكوانانی باڵی راستڕه‌وی كۆچبه‌ران، باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا-یان ناونابوو (سه‌ركرده دیپۆرتكه‌ره‌كه).
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-یش له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2016دا به‌ڵێنی-دا دژی كۆچی نایاسایی بێت و دیوارێك بنیات‌بنێت، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی په‌نابه‌ری دیپۆرتی ئه‌مه‌ریكای لاتین كرده‌وه.
(ئه‌مه‌ریكیه لاتینه‌كان)ی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ئومێدیان له‌سه‌ر جۆ بایدن هه‌ڵچنی و ده‌نگیان پێدا تا هه‌ر هیچ نه‌بێت (دیواره‌كه)ی نێوان مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێنێت، كه‌چی دره‌نگانی شه‌وی 21 كانوونی یه‌كه‌م كه بودجه زه‌به‌لاحه‌كه په‌سه‌ند كرا بۆ 2021، بڕی 1 ملیار و 375 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ ته‌واوكردنی دیواره‌كه لە 2021 و دیموكراته‌كانیش ده‌نگیان پێدا.
رۆژنامه‌ی بۆ ئێس تووده‌ی له ژماره‌ی 23ی كانوونی یه‌كه‌مدا له راپۆرتێكدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دیموكراته‌كانی به دووفاقی سیاسی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكاییه لاتینه‌كان وه‌سفكرد، به‌ڵام دوێنێ له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا جۆ بایدن رایگه‌یاند كه مانگی رابردوو پرۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌شكردووه كه له ماوه‌ی 100 رۆژی داهاتووی ده‌ستبه‌كاربوونیدا رێره‌وێك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی 11 ملیۆن په‌نابه‌ر ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكییان چنگكه‌وێت كه ته‌واوی ئه‌و ژماره كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه له ناو ئه‌مه‌ریكادان.