رادوکانو دوای 5 ساڵ گەیشتە یارییەكی كۆتایی تێنس

ئێما رادوکانو خانمە تێنسزانی بەریتانی
ئێما رادوکانو خانمە تێنسزانی بەریتانی

ئێما رادوکانو خانمە تێنسزانی بەریتانی، بە بردنەوەی لە ئۆلێکساندرای ئۆکراینی، خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی رۆمانیا.
لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی 250 خاڵی رۆمانیا، ئێما رادوکانۆ، رووبەڕووی ئۆلێکساندرا خانمە تێنسزانی ئۆکراینی و خاوەنی پلەی 91 ریزبەندی تێنسزانانی جیهان بووەوە، لە کۆتاییدا رادوكانو توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش حەوت پێنج و سێ شەش و هەروەها شەش سێ بوون.
رادوکانۆ بەم بردنەوەیە دوای نزیکەی پێنج ساڵ، توانی سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی یەکێک لە پاڵەوانێتیەکان، دواجاریش کە ئێما بەشداری یاری کۆتایی کردبێت، پاڵەوانێتی گراند سلامی ئەمریکای 2021 بوو.