حكومه‌تی هه‌رێم سنوورێك بۆ گرانکردنی نرخەکان داده‌نێت
"وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردراوه، بە وردی چاودێری بازاڕەکان بکەن"

K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، سنوورێك بۆ گرانبوونی بازاڕ دابنێن و به وردی چاودێریدۆخی بازاڕ بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له بارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر به دیناری عێراقی، باس له‌وه كراوه، "ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، بە وردی چاودێری بازاڕەکان بکەن و سنوورێك بۆ گرانکردنی نرخەکان دابنرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "هەندێك کەس دەیانەوێت ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و زیادکردنی بارگرانی لە سەر هاووڵاتیان بقۆزنەوە".
گرانبوونی بازاڕ، دوای بڕایاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق درووستبوو، كه به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زاند، بۆ هه‌ر (100) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، (147) هه‌زار دیناری دیاریكرد، ئه‌و بڕیاره‌ش دۆخی بازاڕی له سه‌رتاسه‌ری عێراق ناجێگیر كردووه.
د.ی