بەھای لیرەی توركی دابەزی

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی توركی بە رێژەی 23% بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لەدەستداوە

لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی
لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی

K24 - ھەولێر

بەر لە کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی تورکیا لەبارەی جێگیرکردنی رێژەی سوود، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بە رێژەی 0.45% دابەزی.

پێشبینی دەکرێت بانکی ناوندی تورکیا رێژەی سوود سەرەکی بە 150 خاڵ بەرزبکاتەوە.

بەوەش بەهای لیرە تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بۆ 7.65 لیرە دابەزی کە بەراورد بە پێشووی بە 7.62 لیرە داخرابوو، لە کاتێکدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی توركی بە رێژەی 23% بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لەدەستداوە.

بە گوێرەی راپرسییەکی ئاژانسی رۆیتەرز، پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی تورکی رێژەی سوودی سەرەکی لە 15% بۆ 16.5% بەرزبکاتەوە.

Fly Erbil Advertisment