به ڤیدیۆ..ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی دۆرتمۆند گۆرانییه‌كی فوڵكلوری كوردی ده‌ڵێته‌وه

مه‌حموود داود یاریزانێكی كوردی له دایكبووی شاری عاموودێی رۆژئاوای كوردستانه و له یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كات و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش كراوه، كوردستان24 ڤیدیۆیه‌كی ئه‌و یاریزانه بڵاوده‌كاته‌وه كه گۆرانییه‌كی فوڵكلۆری كوردی ده‌ڵێته‌وه.
داودی ته‌مه‌ن 20 ساڵان یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكاره و ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند به‌شداریی 8 یاری كردووه و له دوایین دوو یاری هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كان به‌شداریی كردووه.
5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوردستان24 وه‌كو یه‌كه‌مین میدیای كوردی و عێڕاقی ناسنامه‌ی كوردبوونی مه‌حموود داودی ئاشكرا كرد، به‌ڵام ئه‌وكات ده‌گوترا ئه‌و یاریزانه كورد نییه، به‌ڵام كوردستان24 ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌ی دورتمۆندی بڵاوكرده‌وه كه كه له ئاهه‌نگی خانه‌واده‌یه‌كی كوردی له ئه‌ڵمانیا گۆرانییه‌كی فوڵكلوری كوردی ده‌ڵێته‌وه.
رۆژنامه‌ی Bildـی ئه‌ڵمانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێشتر یانه‌كانی چێڵسی له‌نده‌نی و یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا، لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی و 2 یانه گه‌وره‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر چاویان له كڕینی ئه‌و یاریزانه بڕیبوو، ته‌نانه‌ت پێشتر گواردیۆلا له پرێس كۆنفرانسێك سه‌رسامی خۆی به ئاستی ئه‌و مایسترۆیه كورده ده‌ربڕی بوو.
مه‌حموود داود له یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش دره‌وشایه‌وه له كۆی 86 یاری 8 گۆڵ و 16 ئاسیستی كرد، یاری بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می ئه‌ڵمانیا كرا و به‌شداریی دوو یاری كرد.
له هاوینی 2017 له یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ به به‌های 12 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كان 78 یاری ئه‌نجام داوه و یه‌ك گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.