سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشوازی لە بودجەی 2021 عێراق كرد

IMF : بودجەی 2021ـی عێراق ھەنگاوێكی ئەرێنییە بۆ چاكسازی
سندوقی نەختینەی نێو دەوڵەتی
سندوقی نەختینەی نێو دەوڵەتی

K24 – ھەولێر:

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشوازی لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد لەبارەی پڕۆژە یاسایی بودجەی 2021  و ھەنگاوەكانیش بە ئەرێنی ناوبرد.

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لەراپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە پڕۆژە یاسایی بودجەی2021 ی عێراق، ھەنگاوەكانی چاكسازی بەدی دەكرێن و ئامادەییشی دەربڕیوە لەبەرامبەر چاكسازییەكان، پاڵپشتی ئابووری عێراق بكەن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، سەرەرای ئەوەی چاكسازییەكان سەختن بەتایبەتی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، بەڵام ئەمە ھەنگاوێكی گرنگ و گەورەیە لەپێناو كەمكردنەوەی كورتھێنانی بودجە و دانەوەی قەرزە ناوخۆیی و بیانییەكان.

ئاشكرایشیكردووە، لێكەوتەكانی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و كەمی بەرھەمھێنان وایكردووە، داھاتی ناوخۆیی كەمبێتەوە و ئابووری عێراقیشی لاوازتركردووە، ئەو ھەنگاوە چاكسازییانەی لەپرۆژە یاسایی بودجەی2021 دانراوە، لەبەرژەوەندی سەقامگیركردنی ئابووری وڵاتە.