سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر ئاگادارییەکی نوێ ئاڕاستەی جووتیارانی سنوورەکە دەکات و رایگەیاند، کە وادەی رادەستکردنی چەکی پارەی ساڵی 2015 بۆ ماوەی 15 رۆژی دیکە درێژکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لە 21-01-2026 ئەو جووتیارانەی تاوەکو ئێستا پارەی چەکی ساڵی 2015یان وەرنەگرتووە ئاگادار کرانەوە لە ماوەی 15 رۆژدا سەردانی سایلۆ بکەن، ئێستا بە مەبەستی هاوکاری و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی جووتیاران، بڕیار درا وادەکە بۆ 15 رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، جووتیاران دەتوانن لە 11-02-2026 تاوەکوو 25-02-2026 سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن، بە مەبەستی رادەستکردنی چەکەکانیان و تەواوکردنی رێکارەکان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.