پێكهاتەی سەرەتایی عێراق بۆ یاریی پاشكۆی مۆندیال ئاشكرا دەبێت
گراهام ئارنۆڵد بەهۆی بڵاوبوونەوەی ناسنامەی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان زۆر توڕە بووە
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئامادەكارییەكانی بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمریكا بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەستپێكردووە، لە لایەكی دیكەیشەوە پێكهاتەی سەرەتایی هەڵبژاردەكە بۆ یاریی پلەی ئۆفی پاشكۆی مۆندیالی 2026 ئاشكرا دەبێت.
دوای ئەوەی وێنەی بەشێك لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی بڵاو دەبێتەوە كە سەردانی كونسوڵخانەی ئەمریكایان لە بەغدا كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزای ئەمریكا بۆ ئەوەی لە ناوەراستی مانگی داهاتوو بۆ یاریی پلەی ئۆفی مۆندیال سەردانی مەكسیك بكەن.
لەنێو ئەو شاندەی سەردانی كونسوڵخانەی ئەمریكایان كردووە وێنە و ناوی هەردوو یاریزانی كورد (مستەفا قابیل و ئاكام هاشم)ـی تێدایە لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (جەلال حەسەن، فەهد تاڵب، محەمەد ساڵح، مستەفا سەعدون، ئەحمەد یەحیا، كەرار نەبیل، ئەحمەد مەكنەزی، زەید ئیسماعیل، محەمەد تائی، محەمەد قاسم، ئەیمەن حوسێن، قوقیە و عەلی یوسف).
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو وێنە و ناسنامەی ئەو یاریزانانە، ئەلێكساندەر گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق توڕەبووە و پەیوەندی عەدنان درجال سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كردووە، بەڵام درجال رایگەیاندووە ئەو وێنانە لە لایەن كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە بەغدا بڵاوكراونەتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی كوردستان24، لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یاریی پلەی ئۆفی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 كە بڕیارە یارییەكە لە رۆژی 31ـی مانگی داهاتوو لە نێوان عێراق و براوەی یاریی بۆلیڤیا و سۆرینام بەڕێوە بچێت.
گۆڵپارێزان:
جەلال حەسەن، فەهد تاڵب، محەمەد ساڵح
بەرگریكاران:
ئاكام هاشم، میرخاس دۆسكی، رێبین سولاقا، مەناف یونس، مەیسەم جەبار، زەید تەحسین، ئەحمەد یەحیا، حوسێن عەلی، ئەحمەد مەكەنزی و مستەفا سەعدون.
ناوەراستكاران:
ماركۆ فەرەج، كەرار نەبیل، محەمەد تائی، زەید ئیسماعیل، محەمەد قاسم، كیڤن یەعقوب، ئەیمار شێر، ئەمیر عەمار و زیدان ئیقبال، ئیبراهیم باییش، عەلی جاسم، یوسف ئەمین، قوقیە، مونتەزر ماجید و پیتەر گۆرگیس.
هێرشبەران:
مستەفا قابیل، عەلی حەمادی، عەمار موحسین، موهەنەد عەلی، عەلی یوسف و ئەیمەن حوسێن.
ئەمڕۆ لە گەڕی هەژدەیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی هەولێر و زاخۆ ئامادە دەبێت، دەرفەت لەبەردەم هەردوو یاریزانی زاخۆ (ئوسامە رەشید و شێركۆ كەریم) لەگەڵ (كومەیل سەعدی) گۆڵپارێزی هەولێر هەیە لە ئەگەری بانگهێشتكردنی ئاستێكی بەرز دەرگای هەڵبژاردەی عێراقیان بەڕوویدا دەكرێتەوە.