عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە، 16ـی شوباتی 2026، عەباس خدر، بەڕێوبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند؛ عومرەکارێکی کورد بەناوی "محەممەد قادر حەمەد" لە سعوودیە لەشاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.
دەشڵێت: "ئەم عومرەکارە خەڵکی شارۆچکەی بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانییە، تهمهنی نزیکەی 79 ساڵە. ئهمرۆ له شاری مەدینە كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشە هەر لەوێ بەخاک بسپێردرێت. هەروەها هاوسەفەرەکانی، هاوسەری و کوڕێکی دوو لە کچەکانی لەگەڵدایە."