فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌یه
داوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان له به‌غدا دەکات

K24- هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەستپێشخەرییەك پێشكەشی فراکسیۆنە كوردستانییەكان دەكات، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی فراوان ئه‌نجام بده‌ن، بە مەبەستی رێککەوتن لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش لە پەرلەمانی عێراق، تا لە كاتی گفتوگۆكانی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، به یه‌كده‌نگی داكۆكی لە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان بكەن.
ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 له‌وباره‌یه‌وه گوتی: پێویسته هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانیان به‌لاوه بنێین و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین و میكانیزمێكی تایبه‌ت بۆ كاركردنمان دیاری بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌ك ده‌نگ داكۆكی له پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراقدا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی كوتله‌ی گه‌وره‌یه، ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی به‌رپرسیارێتی گه‌وره هه‌ڵگرێت و پێویسته ئاماده‌باشی زیاتری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تێدا بێت.
هاوكات شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراقیش باس لەو رێگایە دەكات، كە كورد لە بەردەمیەتی بۆ پارێزگاریكردن له ماف و شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و ده‌لێت: ئه‌و بڕگه‌یه‌ی له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، بڕگه‌یه‌كی گشتگیره، به‌شێكی له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانه و به‌شێكی دیكه‌ش له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمه، به‌ڵام به گشتی یاساكه خه‌راپ نییه و پێویسته هه‌موومان هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی بده‌ین.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی پێویسته كورد له به‌غدا بیكات، پابه‌ندبوونه به یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی ته‌واوی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، به‌تایبه‌ت دوای تێپه‌ڕاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی، كه بووه‌ته هۆی جۆرێك له ساردی له نێوان فراكسیۆنه‌كان، ده‌بێت هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ساردییه بدرێت، چونكه یه‌كهه‌ڵوێستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌و پرسانه‌دا زۆر گرنگه.
لەنێو پرۆژە یاسایەكەدا، پشكی كورد بەڕێژه‌ی له 12.67% دیاریكراوە، ئەمەش لەسەر بنەمای رێككەوتنی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، ئەوەی ماوەتەوە پەرلەمانی عێراقە، كە هاوشێوه‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی ئاستەنگ بۆ رێككەوتنەكە دروست نەكات.
H.B