نرخی نەوتی خاو 70 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی شوباتی 2026، نرخی نەوتی خاوی برێنت 70 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش لەکاتێکدایە سەرەڕای بەردەوامی دانوستانەکان نێوان ئەمریکا و ئێران، گرژییەکانی نێوانیان زیادیکردووە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 24 سەنت بە رێژەی 0.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 70.59 دۆلار بۆ هەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکا 28 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 65.47 دۆلار.

شرۆڤەکارانی بانکی ANZ  رایانگەیاندووە، نیگەرانی سەرەکی بۆ بازاڕی نەوت، ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکانە کە رەنگە گواستنەوەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز پەک بخات، کە نزیکەی 20%ی نەوتی جیهانی بەم گەرووەدا تێدەپەڕێت.

لای خۆیەوە هیرۆیوکی کیکوکاوا، بەرپرسی بەشی ستراتیجی لە کۆمپانیای نیسان سیکیوریتیز، گوتی: گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران زیاتر بووە، بەڵام بۆچوونە باوەکە ئەوەیە کە بەدوور نازانرێت جەنگێکی بەرفراوان رووبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ "نایەوێت نرخی نەوتی خاو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە و تەنانەت ئەگەر هێرشی سەربازیش رووبدات."

کۆشکی سپی دوێنێ چوارشەممە، رایگەیاند، هەندێک پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە جنێڤ بەدیهاتووە، بەڵام ناکۆکی لەسەر هەندێک بابەت ماوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە چاوەڕوان دەکرا تاران بە وردەکاری زیاتر لە دوو هەفتەی رابردوودا بگەڕێتەوە.