كامیلا لە ئۆڵمپیكی زستانە تووشی پێکانێکی ترسناك بوو

کامیلا سێلەر، خانمە خلیسكێنەری پۆڵەندی لە ئۆڵمپیكی زستانەی میلانۆی 2026
کامیلا سێلەر، خانمە خلیسكێنەری پۆڵەندی لە ئۆڵمپیكی زستانەی میلانۆی 2026

کامیلا سێلەر لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خلیسکانی سەر شەقامی خێرای 1500 مەتری لە ئۆڵمپیكی زستانەی میلانۆ زەبرێكی ترسناك بەر رووخساری كەوت و بەهۆی سەختی برینەكە هەر لە هەمان شوێن چارەسەری فریاگوزاری بۆ كرا.
کامیلا سێلەر، خلیسكێنەری پۆڵەندی تەمەن 25 ساڵ، لە كاتی پێشبڕكێی خلیسكانێ تووشی بەریەككەوتن هات و تیغێكی پێڵاوەكانی هاوڕێ ركابەرەكەی (كریستن گریسڤاڵد) بەر دەموچاوی كەوت دەستبەجێ گواسترایەوە نەخۆشخانە.
رووداوەكەی كامیلا سێلەری پۆڵەندی لە كاتێكدا بوو هەر لە هەمان شەو دوو وەرزشوانی دیكەی هاونیشتیمانی (ناتالیا و گابرێلا) لە دوایین قۆناغی كێبڕكێی بەدەستهێنانی مێدالیا دوورخرانەوە.
كۆنراد نیدزوڤیسكی سەرۆكی فیدراسیۆنی خلیسكێنەی سەر بەفر لەبارەی ئەو رووداوە رایگەیاند بەهۆی سەختی برینی رووخساری كامیلا دەستبەجێ لە هەمان شوێن كاری دوورینەوە بۆ پێست و دەموچاوی كامیلا كراوە.
لە لایەكی دیكەیشەوە، لێژنەی ئۆڵمپیكی پۆڵەندا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، كامیلا دوای نەشتەرگەرییەکە بۆ چاودێریكردن شەوێک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و لە ئێستادا دایک و باوکی كامیلا لەگەڵ تیمی پزیشكی پۆڵەندا لە نەخۆشخانەن.
سەرەڕای سەختی ڕووداوەکە، بەڵام كامیلا لە کاتی جێهێشتنی یاریگاکەدا هۆشیار بووە و قسەی كردووە و دەستی بۆ جەماوەرەی ناو ستاندەکان بەرز كردووەتەوە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە تەندروستی باشە.