لە سێ هەزار مزگەوتی هەولێر و سۆران بانگدان بووەتە ناوەندی و بەمنزیکانە لە سلێمانیش دەستپێدەکات
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی باس لەوە دەکات، لە سنووری پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کە سێ هەزار مزگەت هەن، لە تەواوی مزگەوتەکان بانگدان بەشێوەیەکی ناوەندی و راستەوخۆیە، واتە لە یەکێک مزگەوتەکان بانگدەدرێت و بۆ هەموو مزگەوتەکان دەگوازرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی راگەیاند: پرۆسەی بانگدانی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان لە فراوان بوونە.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوە دەکات، لە سنووری پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کە سێ هەزار مزگەت هەن، لە تەواوی مزگەوتەکان بانگدان بەشێوەیەکی ناوەندی و راستەوخۆیە، واتە لە یەکێک مزگەوتەکان بانگدەدرێت و بۆ هەموو مزگەوتەکان دەگوازرێتەوە.
نەبەز ئیسماعیل گوتی: لە سنووری پارێزگای دهۆک و زاخۆ بەشی زۆری تەواوبووە، هەروەها لە پاریزگای سلێمانیش تەواوبووە تەنیا کارپێکردنی ماوە و لە ماوەی داهاتوو دا لەو سنوورەش دەستپێ دەکرێت.
بانگدانی ناوەندی، پرۆژەی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، لە هەر پێنج نوێژەکان بانگبێژێک بانگدەدات و بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەکاتێکدا بۆ تەواوی مزگەوتەکان دەگوازرێتەوە.