لایه‌نه شیعه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی شه‌قامی عێراقی مامه‌ڵه به كورده‌وه ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فشاره‌كانیان له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی چڕ كردووه‌ته‌وه

K24- هه‌ولێر:
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، ئاستەنگی زیاتر لەلایەن ھێزە سیاسییە شیعەكانەوە لەبەردەم رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا درووست دەكرێت. چاودێرانی سیاسی ھۆكاری درووستكردنی ئه‌و كێشە و گرفتانه بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، كە ئەو لایەنە سیاسییانەی عێراق دەیانەوێت لەڕێگه‌ی جووڵاندنی سۆزی شەقام و دژایەتیكردنی ھەرێمی كوردستان، دەنگی زیاتر لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەدەستبهێنن.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌دحه‌ت سلێمان، چاودێری سیاسی ده‌ڵێت: له‌و دوو ساڵه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌نده‌ی كێشه‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق هه‌بووه، ئه‌وه‌نده كێشه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ نه‌بووه، له‌كاتێكیشدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق نزیك بووه‌ته‌وه، ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه یاری به شه‌قامی عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێستا دوو شتی جیاواز هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دیارده‌ی شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌یی له عێراق به‌هێز بووه و مه‌زهه‌بیه‌تیش هاتووه‌ته ناوی و به‌یه‌كه‌وه یاری له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی مێژوویی ده‌كه‌ن.
فشارەكانی سەر مستەفا كازمی لە كاتێكدان، ھەردوو حكومەت لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رێككەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكەیە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، كە به‌مدواییانه ره‌شنووسه‌كه‌یان بەدەستگەیشتووە. دڵشاد وه‌سانی، چاودێری سیاسیش له‌و باوه‌ڕه‌دایه، له‌عێراق په‌شیمانبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستوور له‌باره‌ی ئه‌و واقعه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن، گرفتگه‌لێكن به‌درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو كه‌ڵه‌كه‌بوونه و سه‌ره‌تا له ساڵی 2007ـه‌وه تا ئێستا رێگری له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كراوه، دواتر یاسای نه‌وت و غاز و پاشانیش له ساڵی 2014 كاتێك ده‌ستیان بۆ مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان برد، دواتریش هێنانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی پلانبۆداڕێژراو بوو و ئامانج لێی بۆ لێدان بوو له هه‌رێمی كوردستان، تا گه‌یشته رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر، چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین زیاتریش به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
بڕیارە لەگەڵ تەواوبوونی پشووی سەری ساڵ، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بكات، پشكی ھەرێمی كوردستان بە رێژه‌ی له 12.67% دیاریكراوە، لە بەرامبەردا پێویستە ھەرێمی كوردستان 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانه لەڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردەی دەرەوە بكات.
H.B