ئایشەگوڵ: تا دەمیرتاش لە زیندان بێت و قەیوم بەردەوام بێت، چۆن بروا بە پڕۆسەکە بکرێت
گوتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند، هێشتا پرسی کورد وەک کێشەیەکی ئەمنی دەبینرێت و لە ڕاپۆرتی نوێی کۆمیسیۆنیشدا ناوی کێشەکە دیاری نەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی شوباتی 2026، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند: هەرچەندە ڕەخنەیان لەسەر ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆن هەیە، بەڵام ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە وەک خاڵێکی مێژوویی دەبینن کە هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆکردووەتەوە، ناوی کێشەکە هێشتا دیاری نەکراوە، پرسی کورد هێشتا وەک کێشەیەکی ئەمنی دەبینرێت.
ئایشەگوڵ گوتی: رای گشتیی بە تەواوی بروای بە پرۆسەکە نییە، بە ئاشکرا دەپرسن، لەکاتێکدا سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان بێت و سیستەمی قەیوم بەردەوام بێت، چۆن بڕوا بکەن؟ لە ڕاپۆرتەکەدا هێشتا ناوی کێشەکە نەهێنراوە، ئەی چۆن خودی کێشەکە چارەسەر دەکەن؟ هەندێک هەنگاو هەن کە پێویستیان بە گۆڕینی یاسا نییە، وەک پرسی قەیوم و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بۆ کۆتاییهێنان بە قەیوم چاوەڕێی چی دەکەن؟ ئەوەی دیکە گۆڕانکارییە یاساییەکانە، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی چەک دادەنێن چۆن دەبێت؟ ئێمە دەڵێین با مامەڵەیەکی یەکسان و گشتگیر هەبێت و هەر کەسێک چەکی دانا، دەبێت ئازاد بێت و بتوانێت لەناو سیاسەتی دیموکراتیکدا کار بکات.