وەزارەتی خوێندنی باڵا پشووی بۆ قوتابییان راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاسانکاریی بۆ قوتابیانی دەرەوەی وەڵات دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی شوباتی 2026، عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی رایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریارێکی لە بەرژەوەندی قوتابیانی دەرەوەی وڵات دەرکرد، بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

عەباس ئەکرەم ئاماژەی بەوە دا، لە 10ـی ئاداری 2026، تاوەکو 28ـی ئاداری 2026، دەتوانن لە وڵاتی خوێندن بگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەو ماوەیە کە دەگەرێنەوە هەرێمی کوردستان کە ماوەی (18) رۆژ دەبێت بە ماوەی مانەوە هەژمار دەکرێت.