بەڕێوەبەری گومرگی راپەرین: رێگە بە گەشتیارانی عێراقی نادرێت لە دەروازەی کێلێ گەشتی ئێران بکەن

بەڕێوەبەری گومرگی راپەرین رایگەیاند، ئێران رێگە بە گەشتیارانی عێراقی نادات گەشتی وڵاتەکە بکەن.

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی راپەرین بە کوردستان24ـی راگەیاند، دەروازەی کێلێ لە نێوان هەریمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران وەک رۆژانی ئاسایی نییە.

گوتیشی: گەشتیارانی ئێمە دەتوانن لە ئێران بگەرێننەوە و گەشتیارانی ئێرانیش دەتوان لە هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام ئێران رێگە بە گەشتیارانی عێراق نادات بچنە وڵاتەکە.

بەرێوبەری گومرگی راپەڕین ئاماژەی بەوەشدا، لە بەیانی زووەوە بارهەڵگرانی ئێمە لە بازاڕی سەردەشتن تا ئێستا رێگەیان نەداوە بگەڕێنەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان ئێران دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی بەڕووی گەشتیارانی خۆی کەدەیانەوێت بێنەهەرێمی کوردستان داخستووە، بەڵام رێگە بەگەشتیارانی ئێرانی و رۆژهەڵاتی کوردستان دەدرێت بگەڕێنەوە ئێران.

هاوکات ئێران رێگە بەگەشتیارانی هەرێم و عێراق نادات بچنە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا گەشتیارانی عیراقی رێگەپێدراون بگەڕێنەوە.