پێشكه‌شكاری ناوداری عێراق فائیق ئه‌لعقابی ستایشی كراوه‌یی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د به رووی میدیاكاراندا ده‌كات
فائق ئه‌لعقابی و له پێشه‌كی به‌رنامه‌كه‌یدا داوا له وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌كات چاو له وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ میدیاكاران و پرسیاری رۆژنامه‌نووسان ده‌بێته جێی بایه‌خ و گرنگی پێشكه‌شكاری ناوداری عێراق، فائق ئه‌لعقابی و له پێشه‌كی به‌رنامه‌كه‌یدا داوا له وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌كات چاو له وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
فائق ئه‌لعقابی له به‌رنامه‌ی " دفتر ملاحظات"، كه له كه‌ناڵی ره‌سمی "العراقیة" په‌خش ده‌كرێت، له ئه‌ڵقه‌ی (13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)دا، باسی له كێشه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق و به‌ته‌نگه‌وه بوونیان بۆ خه‌می هاووڵاتیان كرد.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا، "ئه‌لعقابی" ره‌خنه‌ی له وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی عێراق گرت و گوتی: ئێمه میدیاكارین و ئه‌ركمان به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه و گه‌یاندنی په‌یامی خه‌ڵكه بۆ ده‌سه‌ڵات و ئاراسته‌كردنی په‌یامی ده‌سه‌ڵاته بۆ خه‌ڵك.
گوتیشی: نووسینگه میدیاییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان ئیشیان چییه، ئه‌ركی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كان چییه، بۆچی به‌رپرسان ئه‌و په‌یامانه‌یان پێ ناگات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه‌كه ناوی "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د" وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی هێنا و گوتی: جێی خۆیه‌تی سوپاسی بكه‌ین و ئاماژه به ده‌ستوبردی له وه‌ڵامدانه‌وه بكه‌ین. ئه‌ویش وه‌زیره و سه‌رقاڵه به كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و هه‌مووان ده‌زانن ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێم هه‌ستیاره و ئه‌و سه‌روكاری ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌وه راده‌گات وه‌ڵامی میدیا بداته‌وه.