وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا چوار رۆژ پشوویان راگەیاند
ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار رۆژ پشوویان راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە 1-3-2026، تا چوارشەممە 4-3-2026، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پشووەکە، ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش دەگرێتەوە.