مانگی سووری ئێران ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە

پارێزگاری خۆزستان: لە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی میناب 85 قوتابی کوژراون 92 کەسی دیکە برینداربوون

مانگی سووری ئاماری زیانە گیانییەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا 201 کوژراو و 747 بریندار تۆمارکراوە.

مانگی سووری ئێران راگەیەندراوێکی لە بارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو و ئاماژەیداوە، هێرشکراوەتەوە سەر 24 پارێزگا و زیاتر لە 220 تیمی فریاگوزاری مانگی سوور بە هانای خەڵکەوە چوون.

هەروەها ئاماژەیداوە، بە گوێرەی دوا ئامارەکان تاوەکوو کاتژمێر 8:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ 201 هاووڵاتی کوژراون و 747 کەسی دیکەیش برینداربوون.

هەروەها هۆشداریداوەتە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی 100 مەتر لە شوێنە بۆردومانکراوەکان بەدوور بکەونەوە، هەروەها بەهۆی فشاری حاڵەتە پێویستەکانەوە، خۆیان لە پەیوەندی تەلەفۆنی و سەرقاڵکردنی هێڵەکانی مانگی سوور بە دوور بگرن.

لەلایەن خۆیەوە محەممەد ئاشووری تازیانی پارێزگاری هۆرمزگان رایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کردیانە سەر قوتابخانەیەکی بنەڕەتی کچانە لە شاری میناب، بەهۆیەوە 85 قوتابی کوژراون 92 کەسی دیکە برینداربوون.

هەروەها ئاماژەیداوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی خۆبەخش لە هەڵدانەوەی داروپەردوی باڵەخانەی قوتابخانە بەردەوامن بۆ دەرهێنانی بەشێک لە قوربانییەکان کە هێشتا تەرمەکانیان لە ژێر باڵەخانەکەدا ماوەتەوە.