وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دیار كرا
K24 - ھەولێر
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات ئامادەی كۆبوونەوەی نائاسایی رۆژی داھاتووی بن.
لەبانگێشتنامەكەی سەرۆكی پەرلەمان ھاتووە "بە پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (8)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارماندا بانگێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (1)ی نا ئاسایی ساڵی سێیەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان. لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت".
بەگوێرەی بەرنامەی كار كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت:..
یه‌كه‌م: دەنگدان لەسەر متمانەدان بە بەڕێز (كمال عبدالحمید عبدالرحمن) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، بەپێی بڕگەی (4)ی ماددەی (پەنجا و شەش) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دوێنێ 3/1/2020 گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد "مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال ئه‌ترووشی بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان كاندید كردووه و سیڤییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه. ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت".
پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24، رایگەیاندبوو، له رۆژی 1/1 تا 1ی ئازار په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێت، به‌ڵام تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار.
گوتیشی: "لەم هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه و له نزیکترین کات واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌و به‌رنامه‌ی کار دیاری ده‌کرێت، کە تایبه‌ت به پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌کان هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واو بووه و له نزیکترین کات سیڤی کاندیدی ئه‌و پۆسته ده‌گاته په‌رله‌مان و له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان دەخرێتە به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێده‌درێت".
لە 31/12/2020 د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به به‌یانێك كۆتایى خولی پایزه‌ى راگه‌یاند.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەدراوە: "به‌پێى حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م)ى مادده‌ى (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، خولی پایزه‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق كۆتایى دێت".
پرۆفایلی كه‌مال ئه‌ترووشی، كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشان كراوه:
* له‌دایكبووی 1955ی ئه‌ترووشه له پارێزگای دهۆك.
* له 1975 به‌كالۆریۆسی له جیۆلۆجی له كۆلیژی زانسته‌كانی به‌غدا ته‌واو كردووه.
* له كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق كاریكردووه.
* بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه، دواتر له ساڵی 1987 ماسته‌ری له زانكۆی " Université de Bordeaux1" له باره‌ی جیۆفیزیای دۆزینه‌وه نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
* دكتۆرای له هه‌مان زانكۆ و ساڵی 1991 له پسپۆڕی جیۆفیزیای نه‌وت (دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنان) به‌ده‌ستهێناوه.
* دوای دكتۆرا له په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ پێترۆڵ كاریكردووه.
* 35 ساڵ ئه‌زموونی كاری له بواری جیۆفیزیادا هه‌یه.
* چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری ده‌رهێنانی نه‌وت هه‌یه و له گۆڤار و ناوه‌نده زانستییه متمانه‌پێكراوه‌كانی جیهان بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی خوێندنی باڵا له زانكۆ دیاره‌كانی جیهان.
* چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به چینه‌كانی ژێره‌وه‌ی زه‌وی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ پێترۆڵ (IFB) French Petroleum Institute.
* تا ساڵی 2005 وه‌ك راوێژكار له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دی بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كان له ئه‌فریقا كاریكردووه.
* وه‌ك راوێژكاری نه‌وتی پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه و په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كاریكردووه و وانه‌بێژ بووه له زانكۆی مه‌كگیل McGill University و زانكۆی كارلتۆن Carltonی كه‌نه‌دی، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌یان توێژینه‌وه‌ی قوتابیانی خوێندنی باڵای له بواری جیۆفیزیای نه‌وتی كردووه.
* ساڵی 2005 وه‌كو توێژه‌ری جیۆفیزیایی پێشكه‌وتوو له كۆمپانیای نه‌وتی كوه‌یتی KOC كاریكردووه، كه تایبه‌ته به دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و راوێژكاری ته‌كنیكی پرۆسه‌كانی رووپێوی بیره‌كان.
* بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رپه‌رشتیاری راهێنان و فێركردن و په‌ره‌پێدانی كادیرانی نه‌وتی كۆمپانیای كوه‌یتی كردووه و تا ساڵی 2008 له كۆمپانیا كوه‌یتییه‌كه به‌رده‌وام بووه.
* دواتر چووه‌ته كۆمپانیای په‌ترۆناسی مالیزی، تا ساڵی 2012 له سه‌نته‌ری چاودێری ته‌كنیكی و سه‌په‌رشتیاری پلانی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كاری كردووه. دواتریش بووه‌ته راوێژكاری توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به كاربۆنی و رووپێوی ورد له بواری چاككردنی ده‌رهێنانی نه‌وتی، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی راوێژ له بواره‌كانی دیكه‌ی نه‌وت.
* له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵه و دیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه هایدرۆكاربۆنییه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای په‌ترۆناسی مالیزی كردووه.
* له ساڵی 2012 چووه‌ته كۆمپانیای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یتی KUFPEC وه‌كو رێكخه‌ر و راوێژكاری كۆمپانیاكه تا ساڵی 2014 كاریكردووه.
- دواتر چووه‌ته كۆمپانیای تۆتال Totalی فه‌ره‌نسی تایبه‌ت به بواری نه‌وت و وه‌كو راوێژكاری جیۆلۆجی پێشكه‌وتوو كاریكردووه.
-